شێخ سەید "فاڕووق گیلانیزادە" کە دەبێتە یەکێک لە نەوەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریی شەمزینان، ڕۆژی شەممە، 29ی بەفرانبار، لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ئیسلاح وێب سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە سەید فاڕووق گیلانی زاده، یەکێک لە نەوەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری(١٨٢٧-١٨٨٤)، لە ورمێ کۆچی دوایی کرد. خێڵی سەیدەکانی نەهری دەستێکی واڵایان لە بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورددا هەبووە، هەروەها لە پێناو ڕینوێنی و ئیرشادی خەڵک بە مەبەستی پتەوکردنی بواری مەعنەوی و پاڵاوتەکردنی هزر و دەروونیاتیان، هەوڵێکی زۆریان داوە.
ئیسلاح وێب بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە بەڕێزە، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی کۆمەڵگای سوننەمەزهەبی کوردستان، موریدان و شوێنکەوتووانی تەریقەتی قادرییە، خانەدانی بەڕێزی گیلانیزادە و هەوروەها خەڵکی دیزێج و ناوچەی مەرگەوەڕ دەکات و لە خوداوەندی دلۆڤان دەخوازێ بەهەشتی بەرین بکاته جێگەی ئەو خۆالێخۆشبوویە و دڵی کەسوکار و نزیکانی پڕ لە سەبر و خۆڕاگری بفەرموێ و پاداشت و جەزای بەخێریان بداتەوە.
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ
بۆچوونهکان